بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی سێ شەممە 7 ی شوبات ی 2023 بە ئامادەبوونی فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و ئەمیر سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکەم بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی ڕوونوێنی کرا.
ئەمە یەکەم بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە وێنە و ڤیدیۆی لە میدیای فەرمی وڵاتدا بڵاو کراوەتەوە.
ئەم بنکە ئاسمانییە لە دڵی شاخ و قووڵایی زەویدا درووست کراوە و یەکێک لە گرنگترین بنکە سەربازییەکانی ناوچەکەیە و پەیامێکی ڕوونیشە بۆ ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و سعوودیە کە ئێران ئامانجێکی هێندە ئاسان بۆ ئەوان نابێت و بووەتە زلهێزێکی ناوچەکە و تەنانەت لە سەر ئاستی جیهانیش لە ڕووی سەربازییەوە حسێبی لە سەر دەکرێت.
لەم بنکە سەربازییە ژێرزەوینییەدا هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی هێزی ئاسمانی جێبەجێ دەکرێت.
تەیارکردنی فڕۆکە شەڕکەرەکان بە مووشەکی کرۆزی دوورمەودا لەم بنکە سەربازییە ئاسمانییەدا یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانە./.