بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنی مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسی ئابوری وتی کە پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی و ڕۆشنبیری و لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات بەهێزتر بکرێت.
ناوبراو هەروەها ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە هاوکاریکردنی عێراق لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو و شەڕی دژ بە تیرۆریزمی داعش بەرز نرخاند.
هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی تارانی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند کە پێویستە لێژنەیەکی هاوبەشی ئابوری لە نێوان هەر دوو وڵات بۆ وتووێژکردن لە سەر بابەتە هاوبەشەکان دەست بەکار ببێت./.