بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ هەر دوو سەرۆک کۆماری سوریا و تورکیا، هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی بومەلەرزە و گیان لە دەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی ئەو دوو وڵاتە ڕاگەیاند.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ گەلانی ئەو دوو وڵاتەش، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی هاوکاریکردنی هەر دوو گەلی دۆست و برادەری سوریا و تورکیایە./.