بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەر پێشنیاری سەرۆکی دەزگای داد بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ڕەزامەندی لە سەر لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای ژمارەیەکی بەرچاو لە تۆمەتباران و سزادراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و هەروەها سزادراوانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش و دەستەی دادی هێزە چەکدارەکان، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەزامەندییان لە سەر ئەو پێشنیارە دەربڕی.
ئەو لێخۆشبوونەش مەرجدار دەبێت و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە سیخوڕییان کردووە، یان پەیوەندییان لە گەڵ دەزگا هەواڵگرییە بێگانەکان هەبووە، یان موڵک و ماڵی گشتییان ڕووخاندووە، کردەوەی چەکدارییان هەبووە، تاوانی کوشتن و بریندارکردن ناگرێتەوە، نابێت سکاڵایان لە سەر بێت یان ئەندامی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی بن.
بڕیارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وەک داماڵینی چەکی دوژمنانی وڵاتە و هەوڵ و پیلانگێڕیی چەندین مانگەی ئەوانی تووشی شکستێکی گەورە کردەوە./.