بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و میگل دیاز کانل سەرۆک کۆماری کوبا کە لە شاری هاڤانا بەڕێوەچوو، هەر دوو سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دیارترین گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر سەردانی وڵاتانی مۆریتانیا، نیکاراگوا و ڤەنزوێلای کردووە./.