بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە نزیکبوونەوە لە ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا، ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هاوکاری نوێی سەربازی بە بڕی 2 ملیار دۆلار دەدرێتە کیێف.
ئەناتۆلی ئەنتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا وتی کە واشنتن بۆ سەپاندنی شکستی ستراتیژیی ڕووسیا هیچ سنورێک لە بەردەم خۆیدا نابینێت، گواستنەوەی چەکی بەهێز بۆ کیێف پیشان دەدات کە واشنتن بە ئەنقەست دەیەوێت ئەم شەڕە درێژەی هەبێت.
ناوبراو هۆشدارییدا کە بەم خێراییەی گواستنەوەی چەک بۆ ئۆکراینا، واشنتن دەتوانێت بە پێدانی فڕۆکە بە کیێف دۆخەکە بە تەواوی بەرەو ئاڵۆزی ببات.
باڵیۆزی ڕووسیا وتی کە هەر هەوڵێک بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتی ئێمە ڕوبەڕوی شکست دەبێتەوە و هێزەکانمان بەرگری لە سەرجەم ئەو ناوچانە دەکەن کە لە سەر خواستی دانیشتووانەکەیان بوونەتە بەشێک لە خاکی ڕووسیا.
ئەنتۆنۆف وتی کە ئەگەر ئەمریکا لە ڕاستییەکان تێبگات، شەڕی ئێستا زووتر تەواو دەبێت./.