بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆر لە چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە شاری کاراکاس بە ئاماژە بە ئەزموونەکانی ڤەنزوێلا و ئێران لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشە هاوبەشەکان، جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە.
سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا واژۆکردنی ڕێکەوتنی گشتی هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران بە خاڵێکی وەرچەرخان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ناو برد و وتی کە دەبێت ئەو ڕێکەوتنە و سەرجەم ڕێکەوتنەکانی پێشوو بە خێرایی جێبەجێ بکرێن.
هەر دوو لا جەختیان لەوەش کردەوە کە دەبێت پەلە لە تەواوکردنی پرۆژە هاوبەشەکان بکرێت و لە پێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ڕوبەڕوبونەوەی گوشارە دەرەکییەکان، هاوکارییەکان زیاتر بکرێت./.