بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر ڕۆژانە پرتەقاڵ بخورێت چەند سوودێکی بۆ تەندرووستی دەبێت کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
پەرە بە گەشەی بەکتریای ڕیخۆڵە دەدات.
بە گشتی یارمەتیدەری کەمکردنەوەی کێشی زیادەی جەستە دەدات، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڕیشاڵی خۆراکی و کۆلیسترۆڵی سوودبەخش.
پارێزگاری لە تەندرووستی پێست دەکات، پێست درەوشاوە دەکات، بە هۆی بوونی ڤیتامین C و مادەی خۆراکیی سوودبەخش، ناهێڵێت ئاسن کەم ببێتەوە، دژی هەوکردن شەڕ دەکات، فشاری بەرزی خوێنیش کەم دەکاتەوە و یارمەتی درووستبوونی کۆلاجین لە ئێسکەکاندا دەدات.
پەرە بە تەندرووستی بینایی چاوەکان دەدات و ڕێگری دەکات لە لاوازبوونی ماسوولکەکانی دەوروبەری چاوەکان.
پارێزگاری لە ئەندامە گرنگەکانی ناوەوە دەکات وەک دڵ و مێشک، ئەمەش بە هۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C کە یارمەتی یادەوەری و سرنجدان دەدات، هەروەها دژە ئۆکسانی تێدایە کە ڕێگری لە تیشکە کیمیاییە ژەهراوییەکان دەکات تا زیان بە خانەکانی مێشک نەگەێنن.
لە گەڵ ئەمانەشدا، سوودی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە و لە مەترسی نەخۆشییەکان دووری دەخاتەوە./.