بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ کاراکاس لە گەڵ خورخە ڕودریگز سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا کۆبووە.
سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا لەو کۆبوونەوەدا وتی: بەختەوەرین لەم قۆناغەدا کە دوژمنایەتییەکانی ئەمریکا و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە دژی ئێران چڕتر بووەتەوە، پێشوازی لە ئێوە دەکەین.
خورخە ڕودریگز وتی: ئێستا دەزانین کە دۆستان و برایانی ڕاستەقینەی ئێمە کێن، ئێران لە کاتی تەنگانە و لە قۆناغە دژوارەکاندا ئەوەی سەلماند کە دۆست و برای ڕاستەقینەیە./.