بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سودان و ڕژێمی زایۆنیستیی ئیدانە کرد.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە سودان یەمەنییەکان دەکوژێت و لە گەڵ جووەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پەیوەندیدایە، ئەمە هاوپەیمانی عبری ئەوانە نەک عەرەبی و ئەم تیرۆر و تاوانەی ئەوان بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە.
ئەو سەرکردەی یەمەنییەکان ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی بەکرێگیراوانی سودانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئیدانە دەکرێت، لایەنە سیاسییەکانی سودان دەبێت نیشتمانپەروەری و عەرەبییەتی خۆیان لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پیشان بدەن./.