بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای مۆریتانیا سەردانی نواکشۆت پایتەختی ئەو وڵاتەی کرد.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا لە گەڵ محەممەد وەلەد غەزوانی سەرۆک کۆمار و محەممەد سالم وەلەد مەرزوک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا، وڵاتێکی سەربەخۆیە لە ئەفریقای ڕۆژئاوا کە لە ساڵی 1960 سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە./.