شاره‌زا و شرۆڤه‌کاری کاروباری سیاسی لۆبنان، ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌ورووپا و ئاڵۆزی له‌و کیشوه‌ره‌دا به پلانی ئیسرائیل بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جوله‌که‌کان بۆ ناوچه داگیرکراوه‌کان ناو ده‌بات و وتی: ئه‌وان به نیازن ئه‌وه‌ی به جوله‌که‌کان ڕابگه‌ێنن که تیرۆر ئه‌ورووپای کردووه‌ته ئامانج و پێویسته به‌ره‌و ناوچه داگیرکراوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سالم زه‌هران به هه‌واڵده‌ری ته‌سنیمی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه: له سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بڵێم که ئێمه سه‌ره‌ڕای سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی حکومه‌تی فه‌رانسه، هاوخه‌می خۆمان بۆ لێقه‌وماوان له هه‌ر ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئائینێک ڕاده‌گه‌ێنین، به ڕای من حکومه‌تی ئه‌مریکا پاش تاڵان کردنی ناوچه‌که و هێنانی داعشییه‌کان، له ئێستادا پێی ناوه‌ته ئاگردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قۆناغی نوێی کرده‌وه ده‌ره‌کییه‌کانی خۆی و ئامانجی دوایی ئه‌م وڵاته، ئه‌ورووپا ده‌بێت. ئه‌ورووپییه‌کان وه‌ک ئێمه قوربانین، حکومه‌ته‌کانی ئه‌ورووپا و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه فه‌رانسه شوێن که‌وتووی واشنتنن، ئه‌ورووپا وه‌ک وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بووه‌ته‌وه.
ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ی بواری میدیایی لۆبنان ڕوونیکرده‌وه: ئه‌مریکا و ئیسرائیل له قۆناغی نوێی پلانه‌که‌یان ده‌یانه‌وێت له لایه‌که‌وه له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، ئیسرائیل وه‌ک وڵاتێکی ئاسایی به فه‌رمی بناسێندرێت و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به ئاڵۆزترکردنی ڕه‌وشی ئه‌منی ئه‌ورووپا، وا له جوله‌که‌کان بکه‌ن واز له کۆچکردن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپی بێنن و بۆ ناوچه داگیرکراوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه. پێویسته وه‌بیری بێنمه‌وه ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 23ی جوله‌که‌کان له فه‌رانسه گه‌ڕانه‌ته‌وه ناوچه داگیرکراوه‌کان.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌وان به‌نیازن ئه‌وه به جوله‌که‌کان بسه‌لمێنن که تیرۆر ئه‌ورووپای کردووه‌ته ئامانج و به‌م پێیه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه که به‌ره‌و ناوچه داگیرکراوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ نموونه پاش ڕووداوه‌که‌ی شارلی ئیبدۆ، بنیامین نتانیاهۆی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی به ئاشکرا داوای له جوله‌که‌کانی فه‌رانسه کرد که بۆ ئیسرائیل بگه‌ڕێنه‌وه.
سالم زه‌هران له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا وتی: پێ ده‌چێت ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌م ئامانجه‌وه گرووپی تیرۆریستی داعش په‌روه‌رده ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌ورووپی گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریکان و هه‌ندێکی دیکه له‌وان له بارودۆخه‌که بێ ئاگان.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشه تیرۆریستییه‌کان له وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپی وتی: ئه‌ورووپا پێی ناوه‌ته ئه‌م قۆناغه پڕ له تارماییه و هێرشه‌کانی پاریس دوا هێرشی تیرۆریستی له‌م کیشوه‌ره نابێت، ئه‌وان له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه.