بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داود شەهاب وتی کە هێرشی مووشەکیی شەوی ڕابردوو لە دژی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی نزیک کەرتی غەززە پەیامێکی هۆشداریی بچووک لە لایەن خۆڕاگری بە دوژمنی زایۆنیستی بووە.
ناوبراو وتی: ئێمە بەرگری بە مافی سرووشتی خۆمان دەزانین و هیچ کات واز لەم مافەش ناهێنین.
داود شەهاب وتی: گەلی فەڵەستین لە سەرتاسەری ئەم خاکە لە گەڵ خۆڕاگرییە و داوای وەڵامی تاوانەکانی داگیرکاران دەکات و خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی پێنج شەممەش لە ناوچە جیاجیاکان جەختکردنەوەیەک لە سەر ڕێگای خۆڕاگری بووە.
ئەو ئەندامەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: خۆڕاگری لە کەرتی غەززە بەهێزە و توانای مووشەکی و سەربازیی زۆری هەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە ترسێکمان نییە و شەهیدبوون گەورەترین خولیای ئێمەیە و توانای ئەوەشمان هەیە کە لە شەڕێکی درێژخایەندا دوژمن لاوازتر بکەین.
داود شەهاب وتی: شەڕی داهاتوو بە بڕیار و ئیرادەی خۆڕاگری و لە کاتێکدا کە خۆڕاگری ئیرادە بکات دەست پێدەکات و لێرە بە دوا دوژمن نییە کە شەڕ و کات و شوێنەکەی بە سەر ئێمەدا بسەپێنێت، لە بەر ئەوەی کە خۆڕاگری لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو و لە شەڕەکانی ڕابردوو ئەزموونی باشی بە دەست هێناوە.
داود شەهاب بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی کابینەی توندڕۆی بنیامین نتانیاهۆ وتی کە حکومەتەکانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی ئەم سیاسەتەیان تاقیکردووەتەوە و شکستیان هێناوە و تەمەنی سیاسی بەشێک لەو بەرپرسانەی ڕژێمەکە کۆتایی هاتووە یان خراونەتە گرتووخانەوە./.