بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەمڕۆ هەینی 27 ی کانوونی دووەمی 2023 لە تویتێکدا بە زمانی عەرەبی ڕایگەیاند: هێرشی دڕندانە و کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی جنین پێویستی بە هەنگاوی بەپەلەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەر تاوانباران هەیە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ستایشی خۆڕاگری گەلی فەڵەستین بە تایبەت دانیشتووانی کەمپی جنینی کرد و ڕایگەیاند کە سەنگەری خۆڕاگریی جنین بەهێزە و لە بەرامبەر زایۆنیستەکان پاشەکشە ناکات./.