نوێترین ڕاپۆرتی پێناسه‌ی تیرۆریزمی جیهانی (The Global Terrorism Index) پیشان ده‌دات ڕێژه‌ی قوربانیانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له ساڵی 2014 به‌راورد به ساڵی پێشووتری له سه‌دا 80 به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه و گه‌یشتووه‌ته 32 هه‌زار و 658 که‌س.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که له نێو کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان که به‌رپرسایه‌تی ئه‌نجام دانیان له ئه‌ستۆ گیراوه، گرووپی تیرۆریستی بۆکۆحه‌رام و داعش به‌رپرسایه‌تی له سه‌دا 51ی کردوه و ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌کانیان له جیهاندا له ئه‌ستۆ گرتووه. له سه‌دا 78ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له وڵاتانی ئه‌فغانستان، عێراق، سوریا، پاکستان و نایجڕیا بووه.
ئه‌م ڕاپۆرته که به پێی توێژینه‌وه‌کانی زانکۆی مێریله‌ندی ئه‌مریکا کۆکراوه‌ته‌وه، پیشان ده‌دات که زیانه ئابورییه‌کانی تیرۆریزم له ساڵی 2000 تا ئێستا 10 هێنده زیاتر بووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئێرنای ئێرانی، زیانه‌کانی تیرۆریزم له ساڵی 2014 به ڕێژه‌ی 52 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه که به‌راورد به ساڵی پێشووتری 32 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که زیاتر له 500 که‌س له دانیشتووانه‌که‌یان بوونه‌ته قوربانی دیارده‌ی تیرۆر، دوو هێنده زیادی کردووه و له 5 وڵات له ساڵی 2013 گه‌یشتووه‌ته 11 وڵات له ساڵی 2014 که وڵاتانی سۆمالیا، ئۆکرانیا، یه‌مه‌ن، ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، سودانی باشور و کامیرۆن له ڕیزی ئه‌م وڵاتانه‌دان.
ئستیڤ کیللی (steve killelea) به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی ئاشتی و ئابوری (institute for economics and peace) و نووسه‌ری ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت: جیاوازی هانده‌ره‌کانی تیرۆر له وڵاتانی پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتوو له ڕاپۆرته‌که‌ی ئێمه‌دا زۆر به‌رچاوه.
ناوبراو وتی: له وڵاتانی ڕۆژئاوا، هۆکاره ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک بێ‌کاری گه‌نجان و تاوانه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌کان په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ تیرۆر هه‌یه. له‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌ندامی ڕێکخراوی ئابوری و گه‌شه‌سه‌ندن (OECD) نین، تیرۆر له گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌کان و توندووتیژی یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
کیللی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: 10 وڵات له‌و 11 وڵاته‌ی که زۆرترین زیانیان له تیرۆر به‌رکه‌وتووه، زۆرترین ژماره‌ی په‌نابه‌ر و ئاواره ناوخۆییه‌کانیان هه‌یه، ئه‌م داتایه‌ش پیشان ده‌دات که په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی به‌هێز له نێوان قه‌یرانی هه‌نووکه‌یی په‌نابه‌ران، تیرۆریزم و ئاڵۆزییه‌کان هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تیرۆریسته‌کانی خۆکوژ هۆکاری سه‌ره‌کی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له ڕۆژئاوا و ئه‌نجامده‌ری زیاتر له سه‌دا 70ی تاوانه‌کان له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو بوون، به‌ڵام له سه‌دا 80ی تاوانه‌کانی ئه‌وان له لایه‌ن توندڕۆوانی سیاسی، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان و نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌کانه‌وه ئه‌نجام دراون.
ئه‌م ڕاپۆرته پیشان ده‌دات له ساڵی 1989 دوو هۆکار که زۆرترین په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ تیرۆر هه‌بووه بریتین له توندووتیژی سیاسی و ئاڵۆزییه چه‌کدارییه‌کان له ناوخۆی یه‌ک وڵات‌دا.
له ڕاپۆرتی پێناسه‌ی تیرۆریزمی جیهانیدا هاتووه: ڕێژه‌ی له سه‌دا 92ی سه‌رجه‌م هێرشه تیرۆریستییه‌کان له نێوان ساڵانی 1989 تا 2014 له‌و وڵاتانه‌دا ڕوویان داوه که توندووتیژی سیاسی کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وان بووه.