بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاترین کولۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەندین بابەتی پەیوەندیداری تاوتوێ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە دوایین کۆبوونەوەی لە گەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی لە ئەردەن و لە پەراوێزی کۆنفرانسی بەغدا – 2 ، مێژووی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی وەبیرهێنانەوە و هەڵوێستی فەرەنسای لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران بە نادۆستانە ناو برد.
ناوبراو وێڕای ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: سوپای پاسداران دامەزراوەیەکی فەرمی و پارێزەری ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە و ڕۆڵی گرنگی لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەقینەی تیرۆریزم هەیە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕەخنەی لە لێدوانی چەند بەرپرسێکی فەرەنسی گرت و وتی: ئێران بەردەوام گرنگیی بە ڕێگای دانوستان و دیپلۆماسی داوە بەڵام لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەش، کاردانەوەی ئێمە بەپەلە، کاریگەر و بەرامبەر دەبێت./.