بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ چین گانگ وەزیری نوێی دەرەوەی چین، پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لەم پۆستە و هاوکات پیرۆزبایی جەژنی بەهارە و هاتنی ساڵی نوێی چینیی لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد.
وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات لەو وتووێژەدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
چین گانگ جەختی لە سەر گرنگیدانی وڵاتەکەی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەیی بانگهێشتی پەکین کرد./.