بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق سەلما وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختی لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری و ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنی زایۆنیستی کردەوە.
ناوبراو بە کەناڵی ” المسیرە ” ی ڕاگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی تەنیا لە زمانی شەڕ تێدەگات و ئێمە بەردەوامی خۆڕاگری بە بەردەوامی خۆڕاگری وەڵام دەدەینەوە.
تارق سەلما وتی کە زیاترکردنی چالاکییەکان لە کەرتی خۆرئاوا پەیامێکی مەیدانییە سەبارەت بەوەی گەلی فەڵەستین و خۆڕاگرییەکەی هیچ کات لە بەرامبەر تاوانەکانی دوژمن دەست لە سەر دەست نابێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: چالاکییەکانی خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا دوژمنی زایۆنیستیی شڵەژاندووە و گەلی فەڵەستین ئەمڕۆ پاڵپشتی لە بژاردەی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکاران پاڵپشتی دەکات.
وتیشی کە ئێمە بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکانی مزگەوتی ئەقسا دەکەین و دوژمنی زایۆنیستی بە هۆی بەردەوامی تاوان و دەسدرێژییەکانی لە قودس و کەرتی خۆرئاوا، بەرپرسی تەواوی هەر ئاڵۆزییەک دەبێت./.