بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی لە کۆڕبەندی داڤۆس ڕایگەیاند کە قەتەر لە ساڵی 2027 توانای هەناردەی غازی بۆ وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ئەورووپی هەیە.
ناوبراو وتی کە ئێمە وەک حکومەتی قەتەر دژی ئەوەین دۆسیەی وزە بە سیاسی بکرێت و بەردەوام جەختمان لە سەر پێویستی دابینکردنی خۆراک، دەرمان و وزە کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا وتی کە هەڵوێستی ئێمە بۆ ڕەتکردنەوەی هێرشی وڵاتێک بۆ سەر وڵاتێکی دیکە بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وتی کە هەڕەشە یان بەکارهێنانی زۆر و هێرشی سەر خەڵکی سڤیل لە ڕوانگەی ئێمەوە قبووڵکراو نییە./.