بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە 17 ی کانوونی دووەمی 2023 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنکەرە و وتی ئەمڕۆ دەتوانین تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەی دراوسێ ناو ببەین کە باشترین پەیوەندیی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.
ناوبراو وتی کە لە کۆبوونەوەکانی ئەنکەرە چەندین بابەتی وەی ڕۆژئاوای ئاسیا، قەوقازی باشور و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: سەرۆک کۆماری تورکیا بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە و لە ئاستێکی باڵادا بۆ ئەو سەردانە ئامادەکاری دەکرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ڕۆژانی ڕابردووش سەردانی سوریای کرد و پێدەچێت کە ئەم سەردانەی بۆ تورکیا پەیوەندی بەو وتووێژانەوە هەبێت کە ئەنکەرە و دیمەشق بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کردوویانە./.