بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاندووە کە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەکی تێدا ناکرێت.
ئەو سەرچاوە بە ئاژانسی سپۆتنیک ی ڕاگەیاندووە کە لە دژی لێدوانەکانی ئەم دواییەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێست وەردەگیرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان کردووە تا بڕیارێکی یەکگرتوو لە دژی لێدوانەکانی سەرۆک وەزیران و دژ بە داگیرکاریی ئەمریکا بگیرێتەبەر.
محەممەد تەمیمی سەرکردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی سودانی، بەرامبەر بە ناوبراو وتی: کێ مافی ئەوەی بە تۆ داوە کە مامەڵە بە خوێنی شەهیدانەوە دەکەیت؟ تۆ کێی کە بتەوێت چارەنووسی عێراق دیاری بکەیت؟ کەی ئەمریکا بووەتە دۆستی عێراق؟
ناوبراو هەروەها وتی کە لە دژی سودانی و ئەو کەسانەی کە مامەڵە بە سەروەری عێراقەوە دەکەن، هەڵوێست وەردەگیرێت و جیاوازی نییە کە ئەو کەسە چ پۆستێکی هەیە و کێی لە پشتەوەیە./.