وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس له ڕاگه‌ێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که 7 ژنی سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعشیان به تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌و گرووپه له به‌شی میدیایی وڵاته‌که‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی تابناک، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس له ڕاگهێندراوهکهیدا که ڕۆژی دووشه‌مه بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه که هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته پاش ده‌رکه‌وتنی ڕاستی زانیارییه‌کان ئه‌و 7 ژنه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌دا هاتووه که ئه‌و 7 ژنه بۆ گرووپی ” جند الخلافه ” که یه‌کێک له لقه‌کانی داعش له تونسه چالاکییان کردووه، سه‌یف ا‌لدین جه‌مالی ناسراو به ئه‌بو قه‌عقاع سه‌رپه‌رشتیاری لقه‌که‌ی داعش له تونس ده‌کات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و ژنانه هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا ناوه که له ژێر کاریگه‌ری وتاره‌کانی که‌مال زه‌وره‌ق له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌ستیان داوه‌ته چالاکی بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش.