بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی فاتیمەی زارا (س) لە چاوپێکەوتنێکی گشتیدا وتیان کە دوژمنان لە ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوودا هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیەکی هەڵەیان هەبووە.
بەڕێزیان وتیان: دوژمنان ئەوەیان پێکرا هێنایانە گۆڕەپانەکەوە بۆ تێکدانی دۆخی وڵات و ڕووخاندن و لەم پێناوەدا کێشە و گرفتە ئابورییەکانی وەک هۆکارێک بەکار هێنا.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: هەروەها هۆکاری ئەمنی، تیمە سیخوڕییەکان، پیلانی بە مەترسی پیشاندانی ئێران لە لایەن ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە شێواز و بانگەشەی جۆربەجۆر لە سەر ئاستی جیهان، هاندانی هەستی نەتەوەیی، ئائینی، سیاسی و بانگەشە و کاری میدیایی بەربڵاو، لەو هۆکارە تێکدەرانە بوو کە لە چەندین مانگ پێش ڕووداوەکانەوە چالاکیان کردبوو.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: دوژمنان وایان دەزانی کە گەلی ئێران بە هۆی کێشە ئابورییەکانەوە دەبنە هاوڕێ و پاڵپشتی نەخشە و پیلانەکانی ئەوان بۆ ڕووخاندن و دابەشکردنی وڵات. وایان دەزانی کە بە جنێو و سووکایەتی جۆربەجۆر دەتوانن بەرپرسانی وڵات لاواز و لە گۆڕەپانەکە بە دەر نێن. وایان دەزانی کە بە هەرا و بانگەشە دەتوانن بەرپرسانی باڵای وڵات تووشی ناکۆکی بکەن. وایان دەزانی کە بە دۆلارە نەوتییەکانی وڵاتێکی بەکرێگیراوی ئەمریکا دەتوانن ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بخەنە ژێر کاریگەرییەوە. وایان دەزانی بە هاندانی چەند کەسێکی خۆفرۆش و پێدانی مافی پەنابەری و پڕوپاگەندە لە دژی ئێران، گەنجانی ئێمە بێ هیوا دەبن، لە کاتێکدا کە هەڵەیان کرد و کەس گرنگیی بەوان نەدا.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە دوژمنان هەڵەیان کرد لە بەر ئەوەی کە ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزترە لە سەرجەم تواناکانی ئەوان و 40 ساڵە کە بە هەر ڕێگایەک دژایەتی کۆماری ئیسلامی دەکەن بەڵام لە بەر ئەوەی کە لێکدانەوە و خوێندنەوەکانی ئەوان هەڵە بووە، تا ئێستا شکستیان هێناوە و لە داهاتووشدا هەر تووشی شکست دەبن./.