بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی 17 ی کانوونی دووەمی 2023 سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ کۆدەبێتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی و ڕێکەوتنی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان مۆسکۆ و تاران تەوەری سەرەکی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی میکانیزمێکی سادەی بۆ گەڕانەوەی سەرجەم لایەنەکان بۆ بەڵێنەکانیان لە ڕێکەوتنی ناوەکی پێشنیار کردووە بەڵام ئەمریکا و ئەورووپییەکان ڕێگرییان لەوە کرد ئەو ڕێکەوتنە بگاتە خاڵی کۆتایی./.