بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئاماری ساڵانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئائینی فەڵەستیندا هاتووە کە لە ساڵی 2022 زایۆنیستەکان 262 جار هێرشیان کردووەە سەر مزگەوتی ئەقسا و سوپای ڕژێمی زایۆنیستی 613 جار ڕێگریی لە بڵاوکردنەوەی دەنگی بانگ لە مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری ئەلخەلیل لە کەرتی خۆرئاوا کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ژمارەی هێرشبەرەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە ساڵی 2022 لە 48 هەزار کەس زیاتر بووە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئائینی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی پیلانێکی مەترسیداری بۆ بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی کۆنی قودس خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە./.