بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح خزعەلی ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی عێراقییەکان لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش، چەک و تەقەمەنیی دەدایە تیرۆریستان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە فەتوای مێژوویی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، شکستی کردە سەرکەوتن بۆ ئەم وڵاتە و وتی: ئەم فەتوا پیرۆزە بە ئامادەبوون و ڕۆڵ و کاریگەریی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس ڕێگریی لەوە کرد کە عێراق دابەش ببێت./.