بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی سوپای عێراق ڕایگەیاند: ئێمە پیرۆزبایی لە سوپای قارەمانی عێراق دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پشکەوتنی بۆ دەخواین، سوپا پیرۆزترین ئەرک لە پێناو ئاسایش، سەروەری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات جێبەجێ دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە لەم بۆنە پیرۆزەدا خەباتی هاوبەش و برادەرانەی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم وەەبیردێنینەوە کە بە هۆی گیانفیدایی شەهیدان و هەوڵی بێ وچانی هێزە ئەمنییەکان لەو شەڕەدا سەرکەوتنمان بە دەست هێنا و ئەمەش پیشاندەری ئامادەیی تەواوی هێزە ئەمنییەکانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە بێ هێزەکانی بێگانە.
عامری داوای دەستبەجێ کشانەوەی هێزەکانی بێگانە بە تایبەت ئەمریکییەکانی لە عێراق کرد./.