بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس ی لە شاری بەغدا کرد، جەختیکردەوە کە فەرماندەکانی سەرکەوتن لە دژی تیرۆریزم پیلانەکانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە.
لەتیف ڕەشید لە پەیامەکەیدا جەختیکردەوە کە تیرۆری شەهیدانی سەرکەوتن بە هەموو پێوەرە ئەخلاقی، یاسایی و سیاسییەکان پیشاندەری گرنگی و کاریگەریی ئەم دوو فەرماندە گەورەیە لە پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن بوو و ئەوەشی سەلماند کە ئەو ڕێگایەی ئەوان، ڕێگایەکی درووست بۆ ووشیارکردنەوەی گەلانی خۆڕاگر بووە.
ناوبراو هەروەها جەختیکردەوە کە ڕێبازەکەی ئەم دوو شەهیدە گەورەیە جێی گرنگیی گەنجانی ئەمڕۆ و جیلی داهاتوو بێت./.