بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی میدیایی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیی لە محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە.
لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژ کرا و جەخت لە سەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەرفراوانترکردنی ئاسۆی بەردەم هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان و لە پێناو مسۆگەربوونی ئامانجەکانی گەلانی هەر دوو وڵات کرایەوە.
باڵیۆزی ئێرانیش لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی لە سەر ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی هاوکارییە هاوبەشەکان لە گەڵ عێراق و باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەرجەم ئاستەکان کردەوە./.