بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا کە ڕۆژی چوارشەممە 4 ی کانوونی دووەمی 2023 بەڕێوەچوو، وتیان: لە سیستەمی سەرمایەداریی وڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگی بە پیاو دەدرێت و سەرمایە و داهات گەورەترە لە مرۆڤایەتی و مرۆڤەکان دەکەونە خزمەتی سەرمایەکانەوە، هەر کەسێک کە بتوانێت سەرمایەی زۆری هەبێت، بەهێزترە و پێگەی زیاتری هەیە.
بەڕێزیان وتیان: لە سیستەمی سەرمایەداریدا پرۆژە گەورە ئابوری و بازرگانییەکان لە لایەن پیاوانە دەکرێت، هەر بۆیە لەو وڵاتانە پیاوان بە سەر ژناندا زاڵن. بۆ نموونە، هەر ئێستاش لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا مووچەی پیاوان بۆ کاری هاوشێوە لە ژنان زیاترە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: شەرمەزاریی ئەو وڵاتانە لەوەدایە کە بەو هەموو زیانەی کە بە پێگە و کەرامەتی ژنان دەگات، خۆیان بە ئاڵاهەڵگری بەرگری لە مافی ئەوان ناو دەبەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەوەی کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ناوی ئازادی ژنانەوە باس دەکرێت، ئازادی نییە بەڵکوو بە واتای سووکایەتی و بەکۆیلەگرتنە.
بەڕێزیان هەر سەبارەت بە دۆخی ژنان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا وتیان: لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بازرگانی بە ژنانەوە دەکرێت، ژنان بە کۆیلە دەگیرێن، هەموو سنورێکی مرۆیی و ئەخلاقی دەبەزێنن، ئەو شتانەی کە لە سەرجەم ئائینەکاندا بە حەرام دانراون لەو وڵاتانەدا بە عورفی و یاسایی کراون، بۆ نموونە، هاوڕەگەزبازی لە سەرجەم ئائینەکاندا قەدەغە کراوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەمانە بە یاسایی دەکەن و شانازیشی پێوە دەکەن، ئەوەیە دیمەنی ڕاستەقینەی ئەو وڵاتانە./.