ئەمریکا بە تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس نهێنی زۆری بۆ دانیشتووانی جیهان ئاشکرا کرد، بە ڕادەیەک کە ناسنامەی ڕژێمی تیرۆریستیی ئەمریکا و ئەم تاوانە گەورەیە لە ئاستی دوو وڵاتدا چووە دەرەوە و سەرجەم وڵاتانی گرتەبەر و وڵاتانی دیکەش هەوڵی ئەوەیان داوە هۆکاری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەم دوو قارەمانە گەورەیە بزانن.
لە ئاستی جیهان ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەم تیرۆرە ڕوویان هێنایە ڕێباز و بیرکردنەوەی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس و بەمەش سەلمێندرا کە خوێنی ئەوان بەرهەمی هەبووە، لە بەر ئەوەی کە ئەوان نوێنەری پرۆژەی گەورەی خۆڕاگری لە بەرامبەر پرۆژەی سازشت بوون و بەمەش جارێکی دیکە ئەوە سەلمێندرا کە ئایدۆلۆژیای خۆڕاگری بە سەر سازشتدا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، تیرۆری حاجی قاسم ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەمریکای بۆ ئەو گەنجانەی کە ئەو وڵاتەیان نەدەناسی، ئاشکرا کردووە. ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی وڵاتانی ئیسلامی ئامانج و شووناسی ڕاستەقینەی ئەمریکایان نەدەناسی بەڵام کاتێک کە شەهیدانی فەرماندەی تیرۆر کرد، پیشانیدا کە گرنگی بەو بابەتانە نادات کە بۆ خەڵکی ناوچەکە لە ڕیزی یەکەمدایە، شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بە بۆنەی شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی داعشەوە قارەمانی گەلانی ناوچەکە بوون بەڵام لە لایەن ئەمریکاوە تیرۆر کران.
بە دڵنیاییەوە کە کردەوە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا گەلانی ناوچەکەی ئاگادار و ووشیار کردەوە و بەوە گەیشتوون کە دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی بە کۆماریخواز و دیمۆکراتەوە نایانەوێت ناوچەکەی ئێمە لە ئاسایش و سەقامگیریدا بێت و تەنیا ئامانجی ئەو وڵاتە ئەوەیە کە دەست بە سەر سەروەت و سامانی وڵاتانی ئەم ناوچەیەدا بگرێت.
تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس نەبووە ڕاگرتنی پرۆژەی خۆڕاگری لە ناوچەکە، لە ئێران ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وەک کەسایەتی ناسراوی بەرەی دژ بە ئەمریکا بە دەسەڵات گەیشت و لە عێراقیش بەرەی نزیک لە واشنتن و ڕیاز شکستی هێنا و لایەنەکانی سەر بە بەرەی خۆڕاگری دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە./.