جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

ئامانجەکانی ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سولێمانی مسۆگەر نەبووە و ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە

جام کوردی – ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵیادی تیرۆری شەهیدان فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و جێگری دەستەی حەشدی شەعبی عێراق وتی کە هیچ یەک لە ئامانجەکانی ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سولێمانی مسۆگەر نەبووە و ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە.

كانونی دووه‌م 3, 2023
in ئاسیا, ئەمریکا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا شەوی سێ شەممە 3 ی کانوونی دووەمی 2023 لە ساڵیادی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بە ئاماژە بە پڕوپاگەندەی میدیاکانی سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر دۆخی تەندرووستی خۆی وتی کە جێی نیگەرانی نییە و دەمەوێت لە سەر دۆخی تەندرووستی خۆم دڵنیایی بە ئێوە بدەم.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە تیرۆری شەهید سولێمانی وتی: لە دوو دەیەی ڕابردوو حاجی قاسم فەرماندەیی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی لە ئەستۆ بوو، کاتێک کە هاتە گۆڕەپانەکانی ئێمەوە، چەندین تایبەتمەندیی هەبوو، سەرەتا کەسایەتییەکەی بە هۆی ڕاستگۆیی و دڵپاکییەوە و هەروەها پلەی بەرزی ئیمانداری بۆ ئێمە گرنگ بوو. تایبەتمەندی دووەم ئەوە بوو کە ئەو سەربازێکی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بوو و هەموو هەوڵ و چالاکییەکی بە پێی ڕێنماییەکان و ستراتیژییەکانی ئەوان بوو. حاجی قاسم یەکێک لەو کەسانە بوو کە دەیتوانی ببێتە سەرۆک کۆماری ئێران بەڵام ئەوەی ڕەتکردەوە و لە چالاکییەکانی خۆی بەردەوام بوو، ئەو ژنڕاڵی ویلایەت نەبوو بەڵکوو سەربازی ویلایەت بوو و لە سەر وەسیەتی خۆی لە سەر مەزاریشی نووسراوە سەربازی ویلایەت، ئەو ژیانێکی وەهای هەبوو.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: بەداخەوە هەندێک هێشتا وا بیر دەکەنەوە کە وڵاتانی ئەندام لە بەرەی خۆڕاگری تەنیا بەسراوەی ئێرانن، بەڵام وا نییە، بەڵکوو ئەوان ئەو هێزانەن کە بڕوایان بە نیشتمان و پیرۆزییەکانی هەیە و حاجی قاسم تەنیا هاوکاریی ئەوانی دەکرد. حاجی قاسم لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە بە تایبەتمەندییەکانی خۆی ڕۆڵی هاوئاهەنگی و لێک نزیککردنەوە لە نێوان لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگری بگێڕێت.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: حاجی قاسم لە دوو دەیەی ڕابردوو بە دوو شێواز ڕوبەڕوی پرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکە بوویەوە. پرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکە، پرۆژەی هەژموونی، زاڵبوون و دەست بە سەرداگرتنی هەموو شتێک و ڕژێمی زایۆنیستی لە دڵی پرۆژەکەدا بوو. مۆدێلی یەکەمی پرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکە کە شەهید سولێمانی و فەرماندەکانی دیکەی شەهید ڕوبەڕوی بوونەوە، پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ لە لوبنان و فەڵەستین بوو.

ناوبراو وتی: قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەی ئەمریکا لە ساڵی 2001 و پاش ئەوەی کە جۆرج بۆشی کوڕ دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت، دەستیپێکرد، بە پێی ئەوەی کە بڵاو کرایەوە ئەفغانستان لە پرۆژەکەدا نەبوو. 11 ی سپتمبێر بیانوویەک بوو کە ئەمریکا بەو بۆنەوە بێتە ئەفغانستان و عێراق و لە ئێران و سوریا نزیک ببێتەوە. بەئامانجگرتنی خۆڕاگری لە فەڵەستین و لوبنان لە ساڵی 2006 دەستیپێکرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: لێرەدا بوو کە حاجی قاسم سولێمانی وەک فەرماندەیەک هاتە بەرەی یەکەمی شەڕەکەوە. ئێران و سوریا خۆڕاگرییان کرد و مانەوە و بەم شێوازەش دوژمن لە شەڕی تەمموز شکستی هێنا. ئەگەر شەڕی زایۆنیستەکان لە دژی لوبنان سەرکەوتوو دەبوو، ئەم شەڕە لە دژی سوریاش بەردەوام دەبوو، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا و لێرەدا شەهید سولێمانی هاتە گۆڕەپانەکەوە. گرووپەکانی شێعە و سوننە لە عێراق شەڕی دژ بە داگیرکارانیان دەستپێکرد و چالاکییەکانی ئەوان زۆر گرنگ بوو. ئەوان پلانی پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکایان بە سەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا وتی: ئەگەر چالاکییەکانی خۆڕاگری لە عێراق، بەردەوامبوونی ئێران و سوریا و خۆڕاگریی لوبنان و فەڵەستین پێکەوە دابنێین، ئەنجامەکەی ئەوە دەبێت کە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەی ئەمریکا کۆتایی هات و شکستی هێنا. ئەنجامی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەی ئەمریکا ئەوە بوو کە ترەمپ بە ناچار نهێنی سەردانی عێراقی کرد و دانی بەوەدا نا کە ئەمریکا حەوت هەزار ملیار دۆلاری بۆ قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەی بەکار هێنا. ئەگەر ئێران ئەم سیاسەتەی نەدەبوو، سوریا خۆڕاگریی نەدەکرد، ئیرادەی خۆڕاگری لای گەلان نەدەبوو و ئەمریکا ناوچەکەی ئێمەی داگیر دەکرد، چی دەبوو؟.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا ئاماژەی بە قۆناغی دووەمی پرۆژەکەی ئەمریکا دا و وتی: قۆناغی دووەم بە ئۆباما دەستیپێکرد و ئەوان لەوە تێگەیشتن کە لە شەڕەکاندا شکست دەهێنن، ئەوان بەوە گەیشتن کە پشت بەستن بە ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕەکاندا بە واتای شکستە. هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کاتێک ئەوەیان بینی کە ئەمریکا لە تونس و لە میسر پاڵپشتیی لە سەرۆک کۆمارانی ئەو وڵاتانە نەکرد، تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون. قۆناغی دووەم لە لایەن ئۆباما و کەسانی دیکەوە درێژەی هەبوو. لەم قۆناغەدا شەڕەکان زیاتر ناوخۆیی بوون، بە شێوازێک کە خەڵک شەڕیان پێکەوە دەکرد و تیرۆریستان هاتنە پێشەوە و شەڕەکان ڕەنگ و بۆنی تائیفییان بە خۆوە گرت.

ناوبراو وتی: لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی ئەمریکا، سولێمانی و موهەندیس بە ئاشکرا هاتنە گۆڕەپانەکەوە و ئەمەش پێویست بوو. قۆناغی دووەمیش لە ژێر کاریگەریی خۆڕاگری و بوونی دوو فەرماندە واتە سولێمانی و موهەندیس لە ناوچەکە شکستی هێنا. پاش ئەم دوو شکستە گەورەیە ترەمپ هات و بە ناچار شکستی بۆ تیرۆری ئەم دوو فەرماندە گەورە و کاریگەرە هێنا. ئامانجی تیرۆرەکەش ئەوە بوو کە عێراقییەکان هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکەن و لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگری لە سوریا، ئێران، لوبنان و فەڵەستین لاواز ببن. مەکتەبی حاجی قاسم بە هێزەوە درێژە بە ڕێگاکەی دەدات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: پرۆژەکانی ئەمریکا بە پێشوازیی ملیۆنی لە تەرمی پیرۆزی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس ئەنجامی پێچەوانەی هەبوو، ئەمەش بووە لاپەڕەیەکی زێڕین لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران. هەروەها لە عێراق خەڵک داوای دەرکردنی ئەمریکییەکانیان کرد. بەمەش هیچ یەک لە ئامانجەکانی ترەمپ و ئەمریکا لەو تیرۆرە مسۆگەر نەبوو.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: لە فەڵەستین بە هەمان شێوە شەڕەکانی شمشێری قودس و یەکڕیزی مەیدانی و خۆڕاگریی گەل بینرا و پاش شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی پیلانی گرێبەستی سەدە هەڵوەشایەوە و لوبنان لە خۆڕاگری بەردەوامە و لە دۆسیەی داڕشتنی سنورە دەریاییەکانیش سەرکەوتنی بە دەست هێنا.

ناوبراو وتی کە قۆناغی سێهەمی پرۆژەکەی ئەمریکا بە شەڕی ئابوری دەستیپێکردووە. کابینەی نوێی زایۆنیستەکان کە شێتەکانی تێدا ئەندامە، خێرایی بە پرۆسەی لەناوچوونی ئەم ڕژێمە دەبەخشێت. دەسدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و پیرۆزییە ئیسلامییەکان و قودس نەک تەنیا دۆخی فەڵەستین، بەڵکوو دۆخی ناوچەکەش بەرەو تەقینەوە دەبات./.

Previous Post

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: شەهید سولێمانی شکۆی ئەمریکای لە جیهاندا شکاند

Next Post

ئەبو فەدەک: ئەنجامدەرانی تیرۆری شەهید سولێمانی هیچ کات ناتوانن بە ئاسوودەیی بژین

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
ئەبو فەدەک: ئەنجامدەرانی تیرۆری شەهید سولێمانی هیچ کات ناتوانن بە ئاسوودەیی بژین

ئەبو فەدەک: ئەنجامدەرانی تیرۆری شەهید سولێمانی هیچ کات ناتوانن بە ئاسوودەیی بژین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020