بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی سەرکەوتن لە دژی تیرۆریزم کە لە نزیک شوێنی تاوانی تیرۆری ئەوان لە فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێوەچوو، وتی کە تایبەتمەندی حەشدی شەعبی، ڕۆڵی ئەم هێزانەیە لە پاراستنی حکومەت و سیستەمی یاسایی وڵات.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی داڕشتنی نەخشەڕێگای داهاتووی حەشد کردەوە و وتی کە حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازیی لایەنگری دامەزراوە یاساییەکانی عێراقە و ناکەوێتە ژێر کاریگەری بڕیارە سیاسییەکانەوە و بەردەوام لە یارییە سیاسییەکان خۆی بە دوور دەگرێت.
فەیاز وتی: ئەو بیرکردنەوەی دوژمنان کە وا دەزانن بە کوشتن و لەناوبردنی کەسەکان دەتوانن ئیرادەی گەلان بشکێنن، پووچەڵ بووەتەوە.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی: تیرۆری شەهیدانی سەرکەوتن لە دژی تیرۆریزم، تاوانێکی پلان بۆ داڕێژراو بوو.
فالح فەیاز وتی: تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدانە، درێژەپێدانی ڕێبازەکەی ئەوانە.
ناوبراو وتی کە پێشوازی ملیۆنیی خەڵک لە تەرمی پیرۆزی حاجی قاسم سولێمانی، پیشاندەری پێگەی باڵای ئەوانە لە نێو دڵی خەڵکدا./.