بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید کازم زامڵی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە بەغدا، وتی: بڕیاری ئێمە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی ئەمریکییەکان لە عێراق، نەگۆڕ و جیدییە و پشت بە یارمەتی خودای گەورە لە ساڵی 2023 کۆتایی بە داگیرکاری ئەمریکییەکان دێنین و ئاسایش و سەروەری بۆ عێراق دەگەڕێنینەوە.
ناوبراو وتی کە ساڵی 2023 دەبێتە ساڵی بەدیهاتنی ئەو ئامانجەی عێراقییەکان./.









