بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی ئەنکەرە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ حکومەتی دیمەشق، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا مەرجێکی دیاری کرد.
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا پێویستی بە هەنگاو و بڕیاری سیاسی هەیە.
ناوبراو وتی: لە پرۆسەی سیاسی سوریادا دەبێت چەندین هەنگاوێک هەڵبگیرێت تا هێزەکانی ئێمە ئەو وڵاتە بە جێ بێڵن، ئەگەر بۆشاییەک هەیە ناکرێت لە لایەن تیرۆریستانەوە پڕ بکرێتەوە.
ئۆغلۆ وتی کە کۆبوونەوەی باڵای نێوان تورکیا و سوریا لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی 2023 بەڕێوە دەچێت./.








