بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید عەبدولوەهاب مەلا لە میانەی وتارێکی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کە لە بەسرە بەڕێوەچوو، وتی: ئەمریکا توانای شەڕی ڕاستەوخۆی لە گەڵ شەهیدان سولێمانی و موهەندیس نەبوو و بەم هۆیەوە ئەوانی لە کردەوەیەکی تیرۆریستی ترسنۆکانەدا شەهید کرد.
ناوبراو وتی: واشنتن شەهیدان سولێمانی و موهەندیسی تیرۆر کرد لە بەر ئەوەی کە تەواوی نەخشە و پیلانی وڵاتانی ڕۆژئاوایان ڕوبەڕوی شکست کردەوە./.