بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە زنجیرە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتبارکردنی ئێران هەوڵی ناساندنی خۆی و ئەو ڕژێمە نایاساییە دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند: پاش حەفتا ساڵ نوقمبوونی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەبوونی شەرعییەت کە لە گەڵ کۆمەڵکوژی، پاکتاوکردن، کۆچی زۆرەملە و دەیان کردەوەی نامرۆڤانەی دیکە بووە، بەریتانیا، ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپیش پاڵپشتی لەم ڕژێمە نایاساییە دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاند: فەڵەستین لەناو ناچێت و لەناوچوون چارەنووسی ڕژێمی زایۆنیستییە./.