بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە لە داهاتوودا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆدەبێتەوە.
ناوبراو لە میانەی کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتی کە حکومەتی سوریا خواستی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی خۆیی هەیە و گرنگ ئەوەیە کە ئەم پرۆسەیە بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ئەوان بەڕێوە ببرێت.
ئۆغلۆ کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگری و دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا و سوریای لە مۆسکۆ بە گرنگ ناو برد و وتی کە کۆبوونەوەی داهاتوو لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەیە، هەرچەندە کە کاتێکی بۆ دیاری نەکراوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە هاوئاهەنگی لە گەڵ حکومەتی سوریا بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی و ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی لەو وڵاتە بەردەوامە.
ناوبراو وتی کە بەشداریپێکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی سوریا و نەیارانی میانەڕۆ لە جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای ئاشتی بابەتێکی گرنگە./.