سه‌رۆكی روسیا، رایده‌گه‌یه‌نێت، زانیاری گرنگی له‌سه‌ر داعش داوه‌ته وڵاتانی به‌شداربووی لوتكه‌ی گروپی بیست، ئاشكراشی ده‌كات، به‌پێی زانیارییه‌كانیان 40 ولات هاوكاری داعش ده‌كات، تیایاندایه له چوارچێوه‌ی گروپی بیسته.
ڤلادیمیر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕۆژی دووشه‌مه له ئه‌نتاڵیای توركیا، ریگه‌یاند :” زانیاری وردمان له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی هاوكاریكردنی تیرۆر گه‌یاندووه‌ته به‌رامبه‌ره‌كانمان، له‌گه‌ڵیشدا وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانمان پێداون كه بازرگانی داعش به نه‌وت، ئاشكرا ده‌كات“.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر راگرتنی بازرگانی نه‌وت به شێوه‌ی نایاسایی كه تیرۆریستان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، وتیشی :” وێنه‌كانم خسته‌ڕوو كه به مانگی ده‌ستكرد و فڕۆكه‌كان گیراون و تیایدا بازرگانیكردنی داعش به‌نه‌وت و سووته‌مه‌نییه‌كانی تر زۆر به روونی دیاره.
روونیشیكرده‌وه، كه كاروانی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت به درێژایی ده‌یان كیلۆمه‌تر به روونی دیاره و وێنه‌كان له‌به‌رزی 4 تا 5 هه‌زار مه‌تر گیراون .
سه‌رۆكی رووسیا، دواجار ئاشكراشیكرد، وڵاته‌كه‌ی له لوتكه‌ی بیست (له ئه‌نتاڵیای توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت)، نموونه‌ی هاوكاریكردنی تیرۆریستان له سوریا خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌كرێت له 40 وڵاته‌وه به‌شدارن، له‌نێویاندا وڵات هه‌یه له چوارچێوه‌ی گروپی بیسته.