جام کوردی:
که‌مێک زیاتر له یه‌ک ساڵ به سه‌ر سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کان به سه‌ر دراوسێ گه‌وره‌که‌ی ئێمه‌دا تێپه‌ڕ نابێت، کێشه و ئاڵۆزییه‌کانی دوو زلهێزه‌که‌ی شه‌ڕی سارد بووه‌ته هۆی خوڵقاندنی گرفتی زۆر له وڵاتی ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپی، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌بوونی داعش له سوریا هۆکارێکی گه‌وره بۆ دراوسێی باکوری ئێران بێت تا ده‌سه‌ڵاتی سوپاکه‌ی به‌ره‌و سنوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی، ناوچه قه‌یراناوییه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌ره پێ بدات.
ئایا ئه‌مه کۆتایی ڕووداوه‌که‌یه؟
پێ ده‌چێت حکومه‌تی پوتین بیر له هه‌نگاوه‌کانی تۆڵه‌سێنانه دژ به ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بکاته‌وه تا وه‌ڵامێکی بۆ گه‌مارۆکانی ڕۆژئاوا هه‌بێت. له به‌هاری ئه‌مساڵدا بوو که ئلساندر لۆکاشویچ سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی داهاتووی کرملێن به‌رامبه‌ر به گه‌مارۆکان لێدوانی دا، خاڵی گرنگی وته‌کانی ناوبراو، گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و وڵاتانه‌یه که له‌م پێناوه‌دا هاوکاری ئه‌مریکایان کردووه.
به هاتنی وه‌رزی سه‌رما له ئه‌ورووپا و قه‌یرانه داراییه‌کان، ده‌توانین بڵێین که کێشه ئابورییه‌کانی ناوچه‌ی یۆرۆ به ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌کرێت، له ئێستادا ئه‌گه‌ر ئاستی قه‌یرانه‌که به‌رفراوانتر بکرێت، به‌وه ده‌گات که ناوچه‌ی یۆرۆ ملکه‌چی یه‌کێک له دوو هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی جیهان بێت. گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریکا یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له به‌رامبه‌ر ڕووسیا. بژارده‌ی یه‌که‌م له کاتی سه‌پاندنی گه‌مارۆکانی ڕووسیا بوو به واقیع و له ئێستادا پێویسته بزانین که ئه‌ورووپییه‌کان له به‌رامبه‌ر گوشاره‌کان خۆڕاگر ده‌بن، یان پێشهاته سیاسی و ئابورییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه تووشی گۆڕانکاری ده‌بن؟ ئه‌ڵبه‌ت ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکاش ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر ئاڵۆزتربوونی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌بێت.
هێرشه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، مه‌ترسییه‌ک ده‌بێت بۆ ناوچه‌ی که‌نداوی فارس. هاوپه‌یمانه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که له‌م ڕۆژانه‌دا به داهاته خه‌یاڵییه‌کانی نه‌وت، خولیای ده‌سه‌ڵاتی بازاڕی وزه‌ی جیهانیان له سه‌ردایه، به یارمه‌تیدانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان، ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕووسیا ده‌که‌ن، ئه‌وان له هه‌ل و مه‌رجێکدان که ڕۆژانه ده‌نگی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا ده‌بیستن که داعش و داعشگاکان ده‌که‌نه ئامانج و بۆردومانیان ده‌که‌ن. له‌م نێوه‌نده‌دا به‌رگری له به‌شار ئه‌سه‌د باشترین بیانوویه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک دۆسیه‌ی پوتین و لایه‌نگرانی گه‌مارۆکانی دژ به مۆسکۆ. ڕه‌نگه بتوانین بڵێین که سه‌رچاوه به‌هێزه‌کانی نه‌وت و گاز له په‌راوێزی باشوری که‌نداوی فارس، له‌م ڕۆژانه‌دا زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدان. ئه‌ڵبه‌ت تورکیاش له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بێ به‌ش نابێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به زیان پێگه‌یشتنی سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گازی عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر وه‌ک دوو وڵاتی پشتیوانی داعش، حکومه‌تی ئه‌ردۆغان له وه‌رزی زستاندا له دابین کردنی پێداویستییه‌کانی نه‌وت و گاز تووشی کێشه ده‌بێت و کۆی قه‌یرانه‌کانی زیاتر ده‌بن. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که بڵێسه‌ی ئاگره‌که‌ی دیمه‌شق و حه‌له‌ب بگاته که‌نداوی فارس، له وه‌ها ئه‌گه‌رێکیشدا، ئێران که پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێی هاوکارییه‌کانی له گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگه‌ری ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش بینییه‌کان ببن به واقیع، کاریگه‌رییه ئابورییه‌کانی له سه‌ر بازاڕی ئێران چ ده‌بن؟
له تێڕوانینی یه‌که‌م، ڕه‌نگه بتوانین ئه‌وه‌ی بڵێین که ئێران به دابین کردنی به‌شێک له پێداویستییه‌کانی وزه‌ی موشته‌رییه‌کانی قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان، به ده‌ر له به‌ده‌ستهێنانی داهات، ده‌گاته ڕۆڵێکی باشتر له چاره‌سه‌رکردنی کێشه و قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که، به‌ڵام به هۆی گه‌مارۆکانی سه‌ر پیشه‌سازی نه‌وتی ئێران، هه‌ل و مه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وت به هۆی کاریگه‌ری گه‌مارۆکانه‌وه ئه‌وه‌نده باش نییه که موڵه‌تی وه‌ها ڕۆڵێک به تاران بدات.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی چه‌شنه‌کانی وزه که ده‌ره‌نجامی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ده‌بێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵا و مه‌واده سه‌ره‌تاییه‌کان دابین ده‌کات، هه‌ر بۆیه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که به‌ره‌و قۆناغی پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ده‌ڕۆین، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه، ڕووداوێکی کاریگه‌ره که که‌رتی پیشه‌سازی ئێران به‌ره‌و لاوازی زیاتر ده‌بات.
ڕوودانی هه‌ر ئاڵۆزییه‌ک له ناوچه‌که، سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی ده‌کاته ئامانج و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ ئێران دڵخۆشکه‌ره‌وه نابێت.
بازاڕه‌کانی جیهان له به‌رامبه‌ر وه‌ها ڕووداوێک‌دا کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت و ڕه‌نگه یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی ئه‌وان، دابه‌زینی به‌های یۆئان له به‌رامبه‌ر دۆلار بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که چین یه‌کێک له هاوپه‌یمانانی ڕووسیایه و له گۆڕه‌پانی ئابوری جیهانیدا ڕکابه‌رێکی به‌هێزی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کڕیارانی ئه‌م کاڵا ستراتژیکه له به‌رامبه‌ر خاوه‌ن سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و ئه‌م وڵاتانه به هۆکاری زیانلێکه‌وتنی خۆیان بزانن، تا ئێستاش وه‌ها بیرکردنه‌وه‌یه‌ک له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بینرێت، هه‌ر بۆیه هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران ڕووبه‌ڕووی وه‌ها بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ببێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش خوازراو نییه.
که‌رتی ئابوری ئێران له‌م ڕۆژانه‌دا به هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له لایه‌که‌وه هیوای به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان و قۆناغی پاش سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بێت و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه مه‌ترسی ئاڵۆزی له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی بۆ سه‌قامگیری ئابوری ئه‌م ناوچه‌یه پێش بینی ده‌کرێت. ڕه‌نگه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی که وڵاتی ئێرانی تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه پێویستمان به یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگی هه‌بێت تا ئه‌م قۆناغه‌ش وه‌ک قۆناغه‌کانی ڕابردوو به سه‌رکه‌وتووانه تێپه‌ڕێنین.
نووسه‌ر: مسته‌فا مالیکی تارانی / سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی