بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی پیشەسازی عێراق ڕایگەیاند کە لە گەڵ سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و سعوودیە شارۆچکەی پیشەسازی هاوبەش درووست دەکرێت. هاوکات ڕایگەیاندووە کە تورکیا ئامادەیی خۆیی بۆ درووستکردنی شارۆچکەی پیشەسازی دەرمانی لە پارێزگای نەینوا دەربڕیوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی پیشەسازی عێراقدا هاتووە کە قۆناغی یەکەمی شارۆچکەی پیشەسازی الانبار تەواو بووە و قۆناغی دووەمیشی لە سەدا 70 بەرەوپێشچوونی هەبووە و بەرەو تەواوبوون دەڕوات.
وەزارەتی پیشەسازی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە پرۆژەی شارۆچکە پیشەسازییەکان لە پارێزگاکاندا بەرەوپێشچوونی بەرچاو هەیە.
ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە شارۆچکەی پیشەسازی لە زیقار قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی لە سەدا سەد تەواو بووە و دەستەی شارۆچکە پیشەسازییەکان هەوڵی تەواوکردنی قۆناغەکان و کردنەوەی پرۆژەکانی دیکە بۆ شارۆچکە هاوبەشەکانی نێوان خۆی و وڵاتانی دراوسێ دەدات.
وەزارەتی پیشەسازیی عێراق جەختی لە سەر هەوڵەکانی بۆ تەواوکردنی پرۆژەی هاوبەشی شارۆچکەی ئابوری لە سنورەکانی لە گەڵ ئەردەن کردەوە و ڕایگەیاندووە کە بۆ کردنەوەی شارۆچکە پیشەسازییە هاوبەشەکان لە گەڵ ئێران، تورکیا و سعوودیەش هەوڵ دەدرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە تورکیا ئامادەیە شارۆچکەیەکی پیشەسازی دەرمانی لە پارێزگای نەینەوا بکاتەوە./.