بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەرایەتی وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ڕایگەیاندووە کە بەدواداچوونەکانی نوێنەری تایبەتی وەزیری نەوت بۆ کاروباری عێراق بە مەبەستی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری وزە، گەیشتە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی نەوتی ئێران و عێراق کە بەرپرسی تاوتوێکردنی دۆسیە هاوبەشەکان و پێدانی ڕاوێژە بە وەزیرانی هەر دوو وڵات بە مەبەستی دەرکردنی بڕیار و ڕێوشوێنی پێویست.
چەندین بابەتی گرنگ کەوتووەتە ڕیزی کاروباری ئەو لێژنەوە کە ئامادەبوونی کۆمپانیا پسپۆڕە ئێرانییەکان لە پرۆژەکانی نەوت و غازی عێراق، یەکێک لەو بابەتانەیە.
لەم چوارچێوەدا و لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق لە نامەیەکدا بۆ سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی خۆی، ئامادەیی کۆمپانیا ئێرانییەکانی بۆ بەشداری لە پرۆژەکانی نەوت و غاز ڕاگەیاندووە./.