جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

شێركۆ بێكەس  ناوێك مەرگیش نەیتوانی بیخاتە دەرەوەی هاوكیشەی شیعری كوردییەوە..

كانونی یه‌كه‌م 25, 2022
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی – كەس هێندەی شێركۆ بێكەس لەرەهەندی (ناو)دا بەقووڵایی رۆنەچووتە ناخی خەڵكەوە، ئەمە ریشەكەی لە توانای وەزیفەی شیعری شێركۆوە سەرچاوەی گرتووە نەك خودی شێركۆ ، شێركۆ لەو شاعیرانەیە كە ناكرێت پێی بووترێت كوڕی فایق بێكەسە، دەبێ‌ پێی بوترێت فایق بێكەس باوكی شێركۆ بێكەسە!، كەس هێندەی شێركۆ كەسی نەبووە بەڵام لە بێكەسیدا شێركۆ دەچێتەوە سەر رەچەڵەكی شیعر، واتا هەموو ئەوانەی شێركۆ دەناسن، ناسینەكەیان پەیوەندی بە شیعرەوە هەیە، نەك خودی شێركۆ، ئەمە وەزیفەی ناوە كە لەئینساندا چۆن دەمینێتەوە و مەرگیش ناتوانێت رێگری لێبكات،  بۆیە دەبێ‌ ئەوەمان بیرنەچێت ئەوەی دەمێنێتەوە ناوە نەك جەستە، ئەگەر شیعر لە شێركۆدا بخەینە دەرەوە، هیچ رایەڵەیەك ئێمە بە شێركۆ بێكەس و یادەوەری شێركۆ بێكەسەوە نابەستێتەوە، لە مێژووی نووسیندا كەمن ئەوانەی دەتوانن ناویان لە خۆیان گەورەتر بێت، ئێمە هەموو هاوڕێی خەیاڵی شێركۆین نەك هاوڕێی خودی شێركۆ، هەندێكجار خەڵكانێك پەیوەندییان بەشیعرەوە نیە كە شێركۆ دەبینن، هەست دەكەن قسە لەگەڵ شیعردا دەكەن، من بڕوام وایە كەس هێندەی شێركۆ لە فۆرمی شیعردا نەگوونجاوە، شێركۆ زمانێكی شیعریی لەناو مەیلێكی شیعریدا دەگووزەرێت، تا ئەم چركەساتە كەس نەیتوانیوە شێركۆ لەشیعر بخاتە دەرەوە.! ئەمە هاوكێشەیەكی ژمارەیی نیە، حەقیقەتی ئەدەبیاتی كوردی وادەڵێت، ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە بەبێ‌ شیركۆ شیعربین، بۆ ئەوەی لەو وەزیفە ژمارییە كە شێركۆ و شیعر بەیەكەوە دەبەستێتەوە قسەیەك بكەین، دەبێ‌ بەردەوام لەوە بگەین كە شێركۆ لە نێوان سێ‌ نەوەدا شیعری نووسیوە، ئەم بەردەوامییەی شێركۆ بەرهەمەكەی ئەم شێركۆیەیە كە مەرگیش تا ئێستا نەیتوانیوە لەسەنتەری شیعر و ئەدەبیاتی كوردیدا دووری بخاتەوە، بۆ ئەوەی لەناو وەزیفەی شیعردا شێركۆ لەم دونیا و بیرە كوردییەوە بگوازینەوە بۆ بە دونیایی كردنی شیعر، بۆ ئەوەی لێرەوە وەزیفەی شیعر لەو زمان و تەكنیكە كوردیە دوور بكەوینەوە و بزانین شێركۆ بێكەس لەكوێی زمان و تەكنیكی شیعریی دونیادا دەردەكەوێت، لەم هاوكێشەیەدا شێركۆ بێكەس لە دوو قۆناغی جیاوازدا.. لەگەڵ دوو فەزای شیعریی جیاواز بەریەك دەكەون، سەرەتای قۆناغی حەفتاكان و ئیعلانی گروپی روانگە لەگەڵ كۆمەڵێك شاعیر و چیرۆكنووس، هەوڵێك بوو شیعر لەبری رەخنەی ئەدەبی كوردی وەزیفەكەی گرتە ئەستۆ، یانی لە غیابی رەخنەە ئەدەبیدا شیعر وەزیفەیەكی قورستر دەگرێتە ئەستۆ ، ئەم قۆناغە وەك خۆیان لە بەیاننامەكەی گروپی روانگە دەڵێن.. هۆكاری ئیعلانی ئەم گروپە ئەو ئاڵوگۆرە سیاسی و فەرهەنگیە بوو لە بەشێك لەولاتەكانی وەك لوبنان و میسر وعیراق، گۆڤاری (الشعر) لە لوبنان و گۆڤاری گالیری(68) ی میسر و 69 شیعر لە بەغدا كە خالد عەلی وسامی مهدی و فوزی كەریم و فازل ئەلعەزاوی دەریان دەكرد، كاریگەری راستەو خۆی بەسەر ئەدەبیاتی كورییەوە هەبوو كە دەبوو ئەمانیش ئەو قۆناغە، واتا قۆناغی ئەدەبیاتی حەماسی تێپەڕێنن، پاش ململانێیەكی سەخت لەگەڵ هەندێك لە نەوەی كۆن و تەنانەت نەوەی نوێش بە هەمان شێوە، لەبەرانبەردا دووتەیاری ئەدەبی تر كە ماركسیزم و ناسیونالیستەكانیش كە هەریەك لەم دوو تەیارە فیكرییە جیاوازە قودرەتی شیعریی و فیكرییان لە كامەران موكری و گۆرانەوە دەبینی،  ئەوەی كە دەكرێت باسی لێوە بكەین ئەوەیە دەرئەنجام خودی شێركۆ بێكەس نەیتوانی درێژە بە فیكری تازەكردنەوەی زمان و تەكنیكی شیعری كوردی بدات و لە هەشتاكان جارێكی تر شیعری حەماسی دەنووسێتەوە، راستە سەرەتا لە نامیلكەی (دوو سرودی كێوی) كە بۆ ئەنوەر قادر نووسرابوو جیاوازییەكی زۆر لە قووڵایی شیعر و زماندا دەبینرا بەڵام هەشتاكان جارێكی تر شێركۆ بێكەسی گەڕانەوە نێو سەنگەرەكانی نەتەوەوە و نەیتوانی فیكر وەك سەرچاوەیەك بۆ پێشكەوتنی شیعر گەشە پێبدات.

قۆناغی دووهەم لەفیكری شێركۆ بێكەس قۆناغی ئەنفال بوو، وێڕای ئەوەی شێركۆ بێكەس لەناو زمانێكی جیاوازتر دەركەوت، بەڵام دەبێ‌ ئەومان لەبیرنەچێت ئەدەبی كوردی وەك تەواوی ئەدەبیاتی تر تموحی بە دونیایی بوونی هەیە، زمان پەیوەندی بە نەتەوەوە هەیە، ئێمە وەك زمان لە كوێی دونیادا دەبینرێین؟، ئەمە جەوهەری كێشەكەمانە كە بە دونیایی كردنی ئەدەبی كوردی پەیوەندی بە زمانەوە هەیە، بەشێكی تری ناسینی ئەدەبیاتی ئێمە تەكنیكی شیعرییە، ئێمە چۆن مامەڵە لەگەڵ ماتریال و تەواوی دەورووبەرمان دەكەین، ئەمەش پەیوەندی بە هووشیاری زمان و تەكنیكەوە هەیە كە راستەوخۆ پەیوەندی بەكوولتوور و ترادسیۆنی كۆمەڵایەتییەوە هەیە، لەدوو لێكۆڵینەوەی جیاوازدا هەریەك لە سەڵاح حەسەن پاڵەوان و د. ئەحمەدی مەلا لەباری تەكنیك لە ئەدەبیاتی كوردی و شیركۆ بێكەس وەك نموونە قسەی زۆریان كردووە، لەبەر كورتی بواری بابەتەكەم تەنها نموونەكەی ئەحمەدی مەلا دەهینمەوە، كە قسەكردنە لەسەر كتیبی (گۆڕستانی چراكان)، لەم دەقە شیعرییەدا كە گوزارشت لە نەهامەتییەكانی كورد لەنوگرە سەلمان دەكات و تێیدا ئاماژە بە (سەگ)ە رەش و حەجاجی خوێن رێژ دەكات كە پێی دەڵێت (بەراز)، واتا هەم بەراز و هەم سەگ دوو شكڵی ناشرین و دڕندەی پێدراوە كە لە ئەدەبیاتی دوونیادا ئەم ناسینە بۆ سەگ و بەراز، ناسینێكی نامەنتیقییە و وەك ئەدەبی دوونیایی و ئینسانی ناناسرێت، بۆ ئەوەی ئەدەبی كوردی لەو ناسینە لۆكاڵیە دووربكەینەوە پێویستە هەموو  رەهەندە جوان و نا جوانەكانی شیعریی كوردی و بەتایبەتی شیركۆ بێكەس بە وردی پیاچوونەوەی بۆ بكرێت..ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین شێركۆبێكەس  تا ئێستا زیندووترین زمانی شیعریی كوردی لەخەیاڵیدا هەڵگرتووە ، نەمری ئەو لە نەمری شیعردایە.. تا شێركۆ بێكەس تێنەپەڕێنین، ناتوانین  زمان و شیعری شێركۆبێكەس وەك زمان و شیعری رابووردوو تەماشا بكەین.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

دانا عەسكەر

Previous Post

چەند ڕاهێنانی رۆژانە بۆ بوون بە نووسەر

Next Post

پەرلەمانتارێکی عێراقی: دەرفەتی سزادانی تاوانبارانی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری دابین کراوە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
پەرلەمانتارێکی عێراقی: دەرفەتی سزادانی تاوانبارانی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری دابین کراوە

پەرلەمانتارێکی عێراقی: دەرفەتی سزادانی تاوانبارانی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری دابین کراوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020