جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

سەرکەوتنە گەورەکەی ئێران لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا / لە ئەمریکا بە فایزەرەوە ڕۆژانە 300 کەس گیان لە دەست دەدەن

جام کوردی – لە هەلومەرجێکدا کە بە دابینکردنی ڤاکسێن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو، ماوەیەکی زۆرە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە سفر یان زۆر کەم بووەتەوە، لەم ڕۆژانەدا لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان، ژمارەی ئەوانەی بە هۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لە دەست دەدەن، بەرز بووەتەوە.

كانونی یه‌كه‌م 24, 2022
in زانست و تەندرووستی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بوویەوە و وەک وڵاتانی دیکە گەیشتە ئێران، شەپۆلێک لە ترس و نیگەرانی باڵی بە سەر وڵاتدا کێشا. لەو کاتەدا ڕوون نەبوو کە ئەم ڤایرۆسە چۆن دەبێت و لە هەمووش گرنگتر وا بڵاو کرابوویەوە کە ڕەنگە چارەسەرێکی نەبێت. لەو هەلومەرجە دژوارەدا میدیا دژەبەرەکان و تەنانەت بەشێک لە میدیا نێودەوڵەتییەکانیش گرنگییەکی زیاتریان بۆ پڕوپاگەندە بە دۆخی ناوخۆیی ئێران دەدا.

دوژمنایەتی میدیا بیانییەکان لە ئاستێکدا بوو کە تەنانەت ئێرانیان وەک سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ناوچەکەدا ناو دەبرد. لەم چوارچێوەدا سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی ئەورووپی هۆشدارییان دەدا و لە هەڵمەتێکی دوژمنانەی میدیاییدا ئێرانیان وەک گۆڕستانی کۆرۆنایی جیهان دەناساند. ئەم هەڵمەتە میدیاییە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئێران، کەشێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ و مەترسیی دابین کردبوو.

بەدەر لەمەش، سزا و گەمارۆکانی سەر کەرتی دەرمان و کەرەستە پزیشکییەکان وایکردبوو تا دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵات ئەستەم ببێت. ئەو سزایانەی کە بە پێچەوانەی ڕێکەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ کراون. سەرەڕای ئەمەش، هەموو دامودەزگا حکومی، ناحکومی و هەروەها گرووپەکانی خەڵک، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنایان دەستپێکرد. سەرەتا سیاسەتی پێشگری لەم ڤایرۆسە جێبەجێ کرا کە پێویستی بە هاوکاری خەڵک هەبوو. شرۆڤەکردنی ئەم سیاسەتە و مەترسی ئەگەری ڕەچاونەکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە بڕوای بە خەڵک هێنا لەم چوارچێوەدا هاوکاری بکەن. لە گەڵ ئەمانەش، تێکۆشانی کادیرانی کەرتی تەندرووستی ئێران لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە لە دژوارترین هەلومەرجی سزا و گەمارۆکان، هاوکاری و یارمەتییەکی کەم وێنەی نەخۆشەکان و توشبووانی کۆرۆنا بدات.

بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤایرۆسێک نەبوو کە پێشبینی بکرێت. بە تێپەڕبوونی کات جۆری نوێی ڤایرۆسەکە بڵاو دەبوویەوە. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وایکرد کە میدیا دژبەرەکان واز لە ئێران بێنن، لە بەر ئەوەی کە دۆخەکە جیاواز بوو.

نەخۆشەکانی ئەورووپا و ئەمریکا لە پشتەوەی دەرگا داخراوەکان مانەوە!

پاش ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ئەورووپا و ئەمریکا، بە خێراییەکی زۆر بڵاو بوویەوە. خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و زۆربوونی قوربانییەکان لە ئاستێکدا بوو کە نەخۆشەکان و توشبووان بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندرووستی و پزیشکی لە پشتەوەی دەرگا داخراوەکاندا مانەوە. لە فەرەنسا حکومەت داوای لە سوپا کرد تا نەخۆشخانەی گەڕۆک درووست بکات. لە بەریتانیا نەخۆشخانەکان جمەیان دەهات و نەخۆشەکان بێ خزمەتگوزاری لە دەرەوە مانەوە. دۆخی ئەمریکا لەمەش خەراپتر بوو و نەخۆشەکان و توشبووان بە هۆی تێچووی زۆری چارەسەرەوە توانای ئەوەیان نەبوو سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن. بەڵام دۆخی ئێران جیاواز بوو. سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەی توشبووان و تەنانەت قوربانییەکان بەرز دەبوویەوە بەڵام تەنانەت یەک نەخۆش لە پشتەوەی دەرگای نەخۆشخانەکان و بە بێ خزمەتگوزاری نەمایەوە. لەم هەلومەرجەدا هەڵمەتی گرووپەکانی خەڵک کە بە گرووپە جیهادییەکان ناسراوبوون، بۆ هاوکاریکردنی کادیرانی دەرمان و هەروەها خەڵک دەستیپێکرد و ئەم کەسانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندرووستی بە تایبەت بۆ کەسانی بەتەمەن سەردانی ماڵەکانی خەڵکیان دەکرد.

وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوویان هێنایە دزینی پێداویستییەکانی وڵاتانی دیکە

لەو کاتەدا پێداویستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران بە هۆی گەمارۆ و سزاکانەوە زۆر بە ئەستەم دابین دەکرا. لە ڕۆژانی سەرەتاییدا تەنانەت دەمامک و دەرمانی پاککردنەوە زۆر کەم بوو، بەڵام گرووپەکانی خەڵک و کارگەکان لە زووترین کاتدا ئەو پێداویستییەیان پڕ کردەوە. تەنانەت لە مزگەوتەکاندا کارگەی درووستکردنی دەمامک چالاک کرا.

لەم هەلومەرجەی ئێران، وڵاتانی ڕۆژئاوا جیاوازتر بوون. ئەوانەی کە بانگەشەی هاوکاریکردنی وڵاتانی دیکەیان دەکرد، ڕوویان هێنایە دزینی کەلوپەلی وڵاتانی دیکە. بە چەندین جار هەواڵی دەستبەسەرداگرتن یان دزینی ڕێژەیەکی زۆر لە دەمامک، دەستکێش و جلوبەرگی پەرستیارەکان لە لایەن وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکاوە بڵاو کرایەوە، ئەویش لە کاتێکدا کە هیچ یەک لەو وڵاتانە سزا و گەمارۆیان لە سەر نەبوو و بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان مادەی سەرەتایی و پارە و پەیوەندی پێویستیشیان هەبوو. بەڵام ئەوەی کە پێویست بوو ورە و ئیرادەی نیشتمانییان نەبوو تا لەو قەیرانە گەورەیەدا ڕزگاریان بکات.

ڤاکسێنەکە گەیشت

کۆرۆنا بەردەوام قوربانیی دەگرت و هیوایەک بۆ گەیشتن بە ڕێگای چارەسەرە یان ڤاکسێنی ڕێگری لای هەندێک نەمابوو. ژمارەیەک لە وڵاتانی گەشەسەندووی وەک ئەمریکا، چین، ڕووسیا و بەریتانیا هەموو هەوڵێکیان بۆ وەبەرهێنانی ڤاکسێن دەستپێکرد، لە ئێرانیش زانایان و توێژەرانی کەرتی تەندرووستی هەوڵێکی هاوشێوەیان هەبوو. وڵاتانی ڕۆژئاوا گەیشتنە ئەنجام و ڤاکسێنەکانی فایزەر، مۆدێڕنا و جۆرەکانی دیکە نمایش کران. وڵاتی چین لە هەنگاوی دواتردا ڤاکسێنی سینۆفارم ی ڕوونوێنی کرد و ڕووسیا بە ڤاکسێنی سپۆتنیک چووە ڕیزی وڵاتانی خاوەن ڤاکسێنی کۆرۆنا.

بەڵام ئەوەی کە گرنگ بوو، وەبەرهێنانی کەم و ژمارەی زۆر کەمی ڤاکسێنەکان بوو. وڵاتانی خاوەن ڤاکسێن سیاسەتی ئەوەیان بوو کە سەرەتا لە دانیشتووان و خەڵکەکەی خۆیانەوە بەکارهێنانی ڤاکسێنی دژە کۆرۆنا دەست پێبکەن و پاشان هەناردەی وڵاتانی دیکە بکرێت. ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بۆ پاڵپشتی لەو وڵاتانەی کە چاوەڕوانی گەیشتنی ڤاکسێنەکە بوون هەندێک ڕێوشوێنی دەستپێکرد بەڵام ڕاستییەکە ئەوە بوو کە ئەو وڵاتانە دەستیان بە ڤاکسێن گەیشتبوو هەوڵیان دەدا لە ڕێگای زانستەوە پارە کۆبکەنەوە. هاوکات لە گەڵ ئەمەش هەڵمەتی دوژمنانەی میدیاکان لە بەرامبەر ئێران دەستیپێکردەوە و ئەمەش وایکرد کە خەڵک تا ڕادەیەک داوای کڕینی ڤاکسێنەکانی ئەورووپا و ئەمریکا بکەن. ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە ئەو وڵاتانە لە هاوکاریکردنی ئێران مێژوویەکی ڕەشیان هەبوو و بەم بۆنەوە بەرپرسانی پەیوەندیدار هێندە خوازیاری هێنانی ڤاکسێن لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە نەبوون و دانوستانەکانیان لە گەڵ ڕووسیا و چین دەستپێکرد و هاوکات لە ئاستی ناوخۆش هەوڵەکان بۆ وەبەرهێنانی ڤاکسێنی خۆماڵی دەستیپێکرد.

پڕوپاگەندەی میدیاکانی دوژمن وایکردبوو کە خەڵک هەست بەوە بکەن کە تەنیا ڤاکسێنەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەتوانێت چارەسەری کۆرۆنا بکات، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە وڵاتی چین بە ڤاکسێنی خۆماڵییەوە بە ملیۆنان کەسی چارەسەر کردبوو و لە ڕووسیاش هەڵمەتی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی سپۆتنیک دەستیپێکردبوو.

زانستی ئێرانی هاوکێشەکەی بەرەو گۆڕانکاری برد

ئایاری 2021 ڕووداوێک لە ئێران سرنجی هێزەکانی جیهان و میدیا زەبەلاحەکانی ئەوانی ڕاکێشا. زانایانی ئێرانی لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە ڤاکسێنی کۆرۆنا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە بەرهەم بێنن. وەبەرهێنانی ڤاکسێنی بەرەکەت ئێرانی خستە ڕیزی وڵاتانی خاوەن ڤاکسێنی کۆرۆنا. ئەم هەنگاوە گەورەش بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا بە خێرا گەمارۆ و سزاکانی سەر دەرمان و کەرەستەی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا هەڵبگرێت تا ڕەنگە لەو ڕێگایەوە بتوانێت وا لە بەرپرسانی ئێران بکات واز لە وەبەرهێنانی ناوخۆیی بێنن.

لەو ڕۆژانەدا ڕووداوێکی گرنگی سیاسیش لە ئێران بینرا، ئەویش سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و دەستبەکاربوونی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، ئەم کابینەیەش لە هەمان ڕۆژانی سەرەتاییەوە ڕایگەیاند کە هاوردەکردنی ڤاکسێن و گرنگیدان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە ڕیزی گرنگترین کارەکانی دەبێت.

150 ملیۆن ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنا دابین کرا

بە هاتنەسەرکاری ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سەرۆک کۆماری چینەوە ئامادەکاری بۆ هێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤاکسێنی سینۆفارم کرا. هەروەها نابێت سەرکەوتنی مانگی سووری ئێرانی لە هاوردەکردنی ڤاکسێنی کۆرۆناش لەبیر بکرێت. وەبەرهێنانی ڤاکسێنی بەرەکەتیش لە ئاستێکی باشدا بوو. ئەنستیتۆی پاستۆریش لە گەڵ وڵاتی کوبا هەوڵێکی هاوبەشیان بۆ وەبەرهێنانی ڤاکسێن دەستپێکرد و دامەزراوەی ڕازی بە هەمان شێوە لە چالاکییەکانی بەردەوام بوو و لە ئاکامدا 6 جۆرە ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ئێران بەرهەم هێنرا. دۆخەکە بە تەواوی گۆڕا. ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە ڕۆژانە ژمارەی قوربانییەکانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتبووە نزیکەی 700 کەس.

لەو کاتەشدا هاوکاریی خەڵک وایکرد کە میدیا دژبەرەکان لە پیلانگێڕییەکانیان شکست بێنن. کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی ناوخۆیی و بیانی دەستیپێکرد و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا دەکرد، بەمەش ژمارەی توشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران بەرەو دابەزین ڕۆیشت. دواتر ئاماری دابینکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا گەیشتە 150 ملیۆن ژەم و لەم ڕێگایەوە کێشەکە چارەسەر کرا.

شکست و سەرشۆڕیی میدیا بەکرێگیراوەکان

لە هەلومەرجێکدا کە ئاماری توشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران بەرەو دابەزینێکی زۆر دەرۆیشت، دوایین هەڵمەتی میدیایی لە دژی ئێران دەستیپێکرد، میدیا دوژمنەکان و ئەوانەی کە بەکرێگیراوی دوژمنانن، باسیان لەوە دەکرد کە کاریگەری ڤاکسێنە ئێرانییەکان بە خێرایی لە ناو دەچێت و ڤاکسێنەکانی وەک فایزەر و مۆدێڕنا کاریگەری و مانەوەیان زۆرترە.

سەرەڕای ئەو هەموو سزا و گەمارۆیانە و هەروەها هەڵمەتە بەردەوامە میدیاییەکان بۆ چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، ژمارەی قوربانییەکانی کۆرۆنا لە ئێران زۆر زۆر کەم بووەتەوە و هەندێک ڕۆژ سفرە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئەمریکا هێشتا ڕۆژانە بە سەدان کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیان لە دەست دەدەن. لە وڵاتانی وەک بەرازیل، ژاپۆن، فەرەنسا، کۆریای باشور و تەنانەت ڕووسیا ژمارەی قوربانییەکانی کۆرۆنا هێشتا زۆرە.

بەڵام ئێران بە بڕوا بە خودای گەورە و هێز و ئیرادەیەکی نیشتمانی بە سەر ئەم قەیرانەدا زاڵ بووە و بێگومان لە داهاتوودا کێشە و قەیرانەکانی دیکەش کە لە کۆرۆنا گەورەتر نین، بە دەستی توانای ئێرانییەکان چارەسەر دەبێت./.

Previous Post

پلانێکی سعوودیە بۆ لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لە سەری ساڵی نوێ ئاشکرا دەبێت

Next Post

چین: شەڕی ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی ئێمە و ئەورووپای تێکداوە

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ئاسیا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

حوزه‌یران 5, 2025
پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ
ئاسیا

پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ

حوزه‌یران 5, 2025
Next Post
چین: شەڕی ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی ئێمە و ئەورووپای تێکداوە

چین: شەڕی ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی ئێمە و ئەورووپای تێکداوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020