بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامۆژگارییەکانی ئەو پزیشکە بۆ چارەسەرکردنی سووریی چاو لە ماڵەوە بریتین لە:
1 – بە بەردەوامی پارچە قوماشێکی خاوێن بەکار بهێنە بۆ هێورکردنەوەی سووری چاو پاش ئەوەی کە دەخرێتە ئاوی گەرم و سارد بە پێی حاڵەتەکە.
2 – خۆلادان لە جوانکاری چاو یان هەڵبژاردنی بەرهەمی دژە هەستیاری.
3 – بەکارهێنانی قەترەی چاو بۆ چارەسەرکردنی سووربوونی چاو بە سەرپەرشتی پزیشکی چاو بە تایبەت لە حاڵەتی وشکبوونی چاودا.
4 – بەکارهێنانی دڵۆپە دژە هیستیامینەکان وەک چارەسەرێک بۆ سووربوونی چاو کە بە هۆی هەستیارییەوە درووست دەبێت وەک هەستیاری وەرزی بە سەرپەرشتی پزیشکی چاوەکەت.
ئەگەر هەستت بە هەر یەک لەم نیشانانە کرد و ئەم چارەسەرانە سوودیان نەبوو، بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە./.