بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گابی پورتنۆی بەرپرسی فەرمانگەی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ڕیژەی زۆری هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لە دژی تەل ئەبیب جێی سەرسوڕمانە.
ناوبراو وتی کە مانگانە دەیان هێرشی ئەلیکترۆنی لە لایەن ئێرانەوە دەکرێتە سەر ئیسرائیل.
ڕژێمی زایۆنیستی لەم ماوەیەدا سەبارەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە گەڵ ئیمارات، بەحرەین و مەغریب کۆبووە.
بەرپرسی فەرمانگەی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ڕژێمی زایۆنیستی ئەو کۆبوونەوەی بە گومەزەی ئاسنینی ئەلیکترۆنی ناو بردووە./.