بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنی عەلی عەبدولکەریم باڵیۆزی سوریا بە بۆنەی کۆتایی ئەرکەکانی و ماڵئاویی لە لوبنان، دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی ناوبراو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کرد.
نەسروڵڵا هەروەها ستایشی هەوڵەکانی ئەو دیپلۆماتکارەی سوریای کرد کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان و هەلومەرجێکی دژوار، لە گەڵ خۆڕاگری و نیشتمانپەروەرەکانی لوبنان لە ساڵانی ڕابردوودا مایەوە./.