بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی ئەم وڵاتە لە پارێزگای کەرکوک، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە هەواڵی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بووە جێی داخ و کەسەرێکی زۆر، لە بەر ئەوەی کە ئەو هێزانە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا کرانە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند: داوا لە خودای گەورە دەکەین کە شەهیدانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و پشوودرێژی ببەخشێتە بنەماڵەکانیان و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان بنێرێت.
عەمار حەکیم هەروەها ڕایگەیاند: داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین کە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران، سزای دادپەروەرانە و لەناوبردنی تیرۆریستان هەڵمەتێکی بەهێز دەست پێبکەن./.