بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ هێرشی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گڵۆپی سەوازی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵکردووە.
ناوبراو کە سەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیمۆکراتە وەک باڵی سیاسی هێزەکانی هەسەدە، وتی کە زانیاری ئەوەمان هەیە ڕووسیا ڕەزامەندیی لە سەر هێرشی تورکیا بۆ سوریا دەربڕیوە.
ئیلهام ئەحمەد وتی کە ئەم بابەتەمان لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا باس کردووە بەڵام ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە.
ئەو بەرپرسەی کوردانی سوریا وتی کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و ناتۆ نابێت لە سەر حسێبی کوردان بێت./.