بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولوەهاب مەحبەشی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: حکومەتی ئەمریکا درووشمی ئاشتی وەک ڕێگایەکی بەردەوامیدان بە هێرش و دەسدرێژییەکان لە ڕێگای پاڵپشتیکردنی سعوودیەوە بەکار دێنێت.
ناوبراو وتی: ئەمریکا بە ڕەتکردنەوەی ڕەشنووسی بڕیاری ڕاگرتنی پاڵپشتییەکان لە سعوودیە، پێداگری لە سەر دەسدرێژی و گەمارۆدانی یەمەن دەکاتەوە.
مەحبەشی وتی: حکومەتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو خۆیی بە کۆتری ئاشتی دەناساند و درووشمی ڕاگرتنی شەڕی یەمەنی بەرز دەکردەوە بەڵام ئەمڕۆ ئەوەی سەلماندووە کە خوازیاری بەردەوامیدان بەم شەڕەیە و چاوی بە ڕووی تاوانەکانی سعوودیەدا داخستووە.
ئەو ئەندامەی ئەنساروڵڵا وتی: حکومەتی بایدن لە گەڵ ئەمریکییەکان و جیهان بە گشتی درۆ دەکات و ئەمڕۆ بووەتە بەربەستێک لە بەردەم هەوڵەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەسدرێژییەکانی سەر یەمەن.
وتیشی کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان حکومەتەکانی ئەمریکادا نییە، لە بەر ئەوەی کە هەموویان بە دیمۆکرات و کۆماریخوازەوە گرنگی بە ئاشتی و مافی مرۆڤ نادەن، بەڵکوو حکومەتێکی تیرۆریستین کە دەسدرێژی دەکەنە سەر وكاتانی دیکە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: بە هۆی پاڵپشتی ئاشکرای ئەمریکا لە سعوودیە و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژ بە یەمەن، بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە دەبنە ئامانجی ڕەوای هێزە چەکدارەکانی یەمەن و ئێمە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر پێشهاتێکی نوێ ئامادەین و لە ڕابردوودا ئەو هێز و توانای خۆمانە پیشان داوە./.